ئه‌مریکا

” مێسی نەیهێشت براکەم بەر نەفرەتی هاندەرانی بارسێلۆنا بکەوێت ”

Yariga App

یاریگا

دیێگۆ میلیتۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا یادەوەرییەکی سەرنجڕاکێش لەبارەی لیۆنێل مێسی لە یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ لە ساڵی 2010 ئاشکرا دەکات.

میلیتۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی بۆبۆ تیڤی لە یوتیوب ئاشکرای دەکات کە چۆن لیۆنێل مێسی یارمەتی براکەی داوە بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەر نەفرەتی هاندەرانی بارسا.

میلیتۆ لەمبارەوە دەڵێت

گابریێلی برام لە بارسێلۆنا بەرامبەر ئارسیناڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2010 هەڵەیەکی کوشندەی کرد و بووە هۆی گۆڵی یەکەمی یانە ئینگلیزیەکە، یاریی گەڕانەوە بە ئەنجامی 2-2 یەکسان ببوو. لەبیرمە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئینتەرمیلان پێی ڕاگەیاندین کە بارسا بە گۆڵێک لە دواوەیە. لە ڕاستیدا دەبوو لە قۆناغی پێشکۆتاییدا ڕووبەڕووی براوەی ئەو یارییە ببینەوە. دواتر گابی پێیوتم کە مێسی دوای ئەو هەڵەیەی، لێی نزیک بووەتەوە و پێی گوتووە خەمت نەبێت و پێویست ناکات خۆت دڵتەنگ بکەیت، بەلێن بێت لەبەر خاتری تۆ سێ گۆڵ بکەم، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، مێس نەک هەر بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد بەڵکو گۆڵێکی تری تۆمار کرد و بارسا بە چوار گۆڵەکەی ئەو سەرکەوتنی بەدەستهێنا

بابەتی زیاتر

Back to top button