ئیسپانیا

لێدوانی توندی ڤالێنسیا بەرامبەر ڤینیسیۆس: تۆ درۆزنیت!

Yariga App

یاریگا –

یانەى ڤالێنسیا ڤینیسیۆس جۆنیۆری تۆمەتبارکرد بەوەىکە ئەمڕۆ لە دادگادا لێدوانى ناڕاستى داوە.

ئەمڕۆ ڤینیسیۆس لە دادگا ئامادەبوو لەبەر رووداوەکانی یارییەکەی وەرزی رابردووی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید لە مێستالا و شایەتحاڵی دا. ناوبراو رایگەیاند کە تاکە شتێک کە لە یاریگاکەدا بیستوویەتی دروشمی رەگەزپەرستانە بووە.

دوابەدوای ئەم لێدوانانە، یانەی ڤالێنسیا ڤینیسیۆسی بە درۆزن تۆمەتبار کرد لە دادگای ژمارە 10ی ڤالێنسیا کە باسی ئەو رووداوانە دەکات کە لەو یارییەدا روویانداوە. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڤالێنسیا داوای لە ئەستێرە بەرازیلییەکە کردووە کە ئیفادەکەی راست بکاتەوە، کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پێشکەشی دادگای کردووە.

ئەمە لێدوانی فەرمی ڤالێنسیایە و دەڵێت:

لە ژێر رۆشنایی ئەو زانیارییانەی سەبارەت بەو لێدوانە گوماناوییەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە دادگادا بڵاوکرایەوە کە گوایە تەواوی یاریگای مێستایا لە یارییەکەی وەرزی رابردووی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدریددا بە شێوەیەکی رەگەز پەرستی سووکایەتییان پێکردووە،دەمانەوێت ناڕەزایی و توڕەیی خۆمان دەرببڕین سەبارەت بەم کەیسە.

وەک کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بە ئاشکرا دانی بەوەدانا کە لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانرێت هەموو ئامادەبوانی ناو یاریگای مێستایا بەوە تۆمەتبار بکات.

یانەکە بە تەواوی ئاگاداری ئەم بابەتەیە. رەگەزپەرستی لە تۆپی پێ و کۆمەڵگادا جێگەیەکی نییە، بەڵام بە هەڵە یان بە درۆی بێ بنەما شەڕی لەگەڵدا ناکرێت. ئەم بابەتە پێویستی بە بەشداری هەموو لایەک هەیە و ڤالێنسیا دەزانێت کە دەبێت لەم حاڵەتانەدا ورد و بەرپرسیار بێت.

ناتوانرێت هاندەرانی ڤالێنسیا بە رەگەزپەرست پۆلێن بکرێن و ڤالێنسیا داوای لە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات بە ئاشکرا ئەو لێدوانانەی کە داویەتی راست بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button