ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر لە دادگا ئامادەدەبێت

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبوو بۆ شایەتیدان لەو سوکایەتییانەی لە یاریگای مێستایا پێیکرا.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا بووە میوانی ڤاڵێنسیا، لە یارییەکەدا ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر، لەلایەن هاندەرانی ڤاڵێنسیا رووبەڕووی هێرشێکی توندی رەگەزپەرستی بووەوە.

هێرشە رەگەزپەرستییەکانی هاندەرانی ڤاڵێنسیا بۆسەر ڤینی لە سەرتاسەری جیهان ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، سەدان کەسایەتی دیاریش ئیدانەیان کرد.

حکومەتی ئیسپانیایش لەلای خۆیەوە بەڵێنیدا سەرجەم ئەو کەسانەی بەو کارە قێزەونە هەستاون بگەیەنێت بە سزای یاسایی خۆیان.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ڤینیسیۆس لە دادگایەکی شاری مەدرید ئامادەبووە بۆ شایەتیدان لەو سوکایەتییانەی لە یاریگای مێستایا لەلاین هاندەرانی ڤاڵێنسیا پێیکرا.

بەم دواییانە تۆپی پێی ئیسپانیا بە چەندین قەیرانی جیاوازدا تێدەپەڕێت، گرفتی رەگەزپەرستیش یەکێکە لە قەیرانە گەورەکان کە بەرۆکی تۆپی پێی ئەو وڵاتەی گرتووە، تا ئێستایش چەندین یاریزانی دیار بەو هۆیە هەڕەشەی جێهێشتنی خولەکەیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button