ئیسپانیا
پێدری دەستی بە ڕاهێنانەکانی کردەوە
یاریگا
پێدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە دوای ماوەیەک دابڕان بە هۆی پێکان جارێکی دیکە دەستی بە ڕاهێنەرەکانی کردەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە نزیکەی 49 ڕۆژ بە سەر پێکانەکەی پێدری ناوەڕاستکاری لاوی بارسێلۆنادا تێدەپەڕێت ئەو یاریزانە دوای ئەو ماوەیە دووبارە گەڕایەوە و دەستی بە ڕاهێنانەکانی کردەوە.
ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ تەنیا دەستی بە ڕاهێنانەکانی کردەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری لە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی بکاتەوە.
سەرچاوە نێوخۆییەکانی کەتەلۆنیا باس لەوە دەکەن پێدری هەوڵ دەدات بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید کە بڕیارە 28ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت تەواو خۆی لە پێکانەکەی ڕزگار بکاتن و بۆ ئەو یارییە بگەڕێتەوە.