ئه‌مریکاگرنگترین

مارتینۆ دوا زانیاری لەسەر پێکانەکەی لیۆ مێسی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جێراردۆ مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی دوا ئەپدەیتی پێکانەکەی لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرد.

لیۆ مێسی جارێکی دیکە بەشداری لە یارییەکانی ئینتەر مەیامیدا نەکرد لە یارییەکەی بەرامبەر نیویۆرک کە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات. ئەمە سێیەم یاری لەسەر یەکە، مێسی بەهۆی پێکان بەشداری ناکات، ئەمەش لێکدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، ئایا مێسی دەتوانێت بەشداری لە یارییەکانی دیکەی ئەم وەرزەدا بکات، مارتینۆ ئەم قسانەی بۆ رۆژنامەنووسان گوت

هەروەک پێشتر باسم کرد، یاری بۆ یاری هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی مێسی دەکەین، بەر لە یارییەکەمان بەرامبەر چیکاگۆ فایەر، جارێکی دیکە لەگەڵ پزیشکان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکەی دەکەین. بزانین دەتوانین ناوی لە لیستی یاریزانان دابنێین، یاخود ناچارین دووریبخەینەوە. لەگەڵ یاریزانان مەشق دەکات و رۆژ دوای رۆژ باشتر دەبێ، کات پێمان دەڵێت، کەی مێسی دەتوانێت یاری بکات.

ئینتەر مەیامی بەبێ مێسی لە سێ یاری رابردوودا، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button