ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام لاسایی مۆدریچ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد لاسایی جوڵەیەكی لۆكا مۆدریچی كردەوە لە كاتی درووستكردنی گۆڵی یەكەم.

شەوی رابردوو جیڕۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكی 15ی یارییەكەدا بێڵینگهام پاسێك لەسەر شێوازی مۆدریچ بە خۆسێلو دەدات و دەبێتە گۆڵی یەكەمی مەدرید.

لە دوای یارییەكە بێڵینگهام باسی پاسەكە دەكات و ووتی: بەدرێژایی ئەم مانگە سەیری لۆکا مۆدریچم کردووە، گۆڵێکی نایاب بوو و لە سەرەتای یارییەکەدا فشارەکانی لەسەر ئێمە کەمکردەوە.

دەربارەی دەستپێكی وەرزەكەیان ووتی: سەرەتایەكی نایاب بۆ وەرزەكەمان، هەمیشە ناتوانم گۆڵ بكەم و گۆڵ درووست بكەم، بەڵام هەوڵدەدەم باشترینی خۆم پێشكەش بكەم، هەرجارێك ئەم درێسە دەپۆشم بە تەواوی توانای خۆمەوە یاری دەكەم.

سەبارەت بە شێوازی ئاهەنگگێڕانەكەی ووتی: نازانم بۆ یەكەمجار لە كوێ ئەوەم كردووە، پێم وابێ لە بێرمینگهام بوو، ئێستاش منداڵانی قوتابخانەكان دوەبارەی دەكەنەوە و ئیلهامیان لێ وەرگرتووە.

لە هەشت یاری سەرەتایی خۆیدا لە لالیگا بێڵینگهام توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات و لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button