ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بایرن میونشن، ریال مەدریدی ناوێت

Yariga App

یاریگا –

ماتیاس تێلی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، نەیویستووە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات.

ماتیاس تێل، ئەستێرەی لاوی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی CARRÉ، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە، ئاشکرایشیکرد کە نەیویستووە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

تێل لە وەڵامی ئەوەی کە بایرن میونشن یان ریال مەدریدی زیاتر بەلاوە پەسەندە گوتی:

لە ساڵی 2022 زۆر یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵیاندا گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام دەرفەتم بە کەسیان نەدا، چوونکە دەمویست تەنیا یاری بۆ بایرن میونشن بکەم، پرۆژەی میونشنم بەلاوە گونجاو بوو. پڕۆژەکەیشیان بەرز دەنرخێنم.

ماتیاسی تەمەن 18 ساڵان، لە هاوینی 2022 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی رێنی فەڕەنسییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی بایرن میونشن.

بە درێسی یانە باڤارییەکە لە 36 یاری و بە شێوەیەکی گشتی لەکۆی 836 خولەک یاریکردن، 11 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی ماتیس تێل لە یوتوب

ماتیاس تێل لەگەڵ بایرن میونشن

بابەتی زیاتر

Back to top button