ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ بۆ چێڵسی سەرکەوتوو نەبوو؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ جیۆنتۆلی، بەرێوبەری هونەری یانەی یوڤێنتوس، هەوڵێکی یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ ئاشکراکرد.

جیۆنتۆلی لە نوێترین لێدوانیدا، کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند؛ بۆ گواستنوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، یانەی چێڵسی لە مێرکاتۆی هاوینە ئۆفەرێکیان پێشکەش کردوون، بەڵام ئۆفەرەکە گەورە نەبووە بۆیە رەتیانکردووەتەوە.

بەڕێوبەرەکەی یوڤێ ئاماژەی بەوەیشکردووە، ئەگەر ئۆفەرێکی شیاویان پێشکەش بکرایە، دەستبەرداری ڤلاهۆڤیچ دەبوون، بەڵام چێڵسی ئۆفەرەکەی بەرزنەکردەوە، بۆیە گواستنەوەکە سەرکەوتوو نەبوو.

هەر بەپێی قسەکانی کریستیانۆ، بیرۆکەی ئەوە هەبوو ڤلاهۆڤیچ لەگەڵ رۆمێلو لوکاکۆ ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام ئەو بیرۆکەیەیش گرفتی بۆ درووست بوو، لە کۆتاییدا شکستیهێنا.

ڤلاهۆڤیچ لە هاوینی 2022، بە بڕی 81.60 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە گواسترایەوە بۆ یوڤێنتوس، بە درێسی خانمە پیرەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 69 یاری کردووە، 27 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

دوسان ڤلاهۆڤیچ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button