ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی وۆڵكەر دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نوێكردنەوەی گرێبەستی كایڵ وۆڵكەری ئینگلیزی و بەرگریكاری یانەكەی راگەیاند.

گرێبەستەكەی پێشووی بەرگریكارەكەی سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بایرن میونشن بە جدی هەوڵی گواستنەوەی كایڵ وۆڵكەری دەدا دواجار یاریزانەكە مانەوەی لە یانەكەی هەڵبژارد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بە پارچە ڤیدیۆیەكی نایاب و سەرنجڕاكێش نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكەی راگەیاند.

یانەكەی شاری مانچێستەر تا ساڵی 2026 گرێبەستی بەرگریكارە ئینگلیزیەكەی نوێ كردەوە.

لە هاوینی ساڵی 2017 وۆڵكەر پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و بوو بە یاریزانێكی سەرەكی لە پێكهاتەكەی گواردیۆلا.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: من زۆر دڵخۆشم کە گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکەم، داهاتووی من لەگەڵ مان سیتییە و ئەوە باشترین شتە بۆ من.

بەردەوام بوو ووتی: چێژم لە هەموو ساتێکی شەش ساڵی رابردوو وەرگرتووە لەم یانە خەیاڵییەدا، راهێنەرێکی سەرسوڕهێنەر و هاوڕێ و ستافێکی نایابم هەیە و هاندەرانمان باشترینن، هەست بە پشتگیری دەکەم لە هەموو ئاستێکدا.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتیشی: وەرزی بردنەوەی سێ نازناوەكە وەرزێکە کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە و ئامادەین جارێکی تر بچینەوە و هەوڵبدەین نازناوی زیاتر بەدەستبهێنین، زۆر خۆشحاڵم کە بەردەوامم لە یانەیەک کە ساڵانە کێبڕکێ لەسەر جامەکان دەکات و ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا بزانم ساڵانی داهاتوو چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

وۆڵكەر لەگەڵ سیتی 260 یاری كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و 18 گۆڵیش درووست بكات و 15 نازناویشی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button