کڵۆپ و گواردیۆلا لەسەر یاریزانێک شەڕیانە
یاریگا –
لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی نایف ئاگوێردی مەغریبی.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە یۆرگن کڵۆپ و پێپ گواردیۆلا لە نزیکەوە چاودێری نایف ئاگوێردی مەغریبی و بەرگریکاری یانەی وێستهام دەکەن، ئارەزوو دەکەن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول زیاتر گرنگی بە یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە دەدات، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکە دەیەوێت ئەمجارە چاکسازی لە هێڵی بەرگری تیپەکەی بکات، پاش ئەوەی لە مێرکاتۆی هاوینە هێڵی ناوەڕاستی رێکخستەوە.
رێدز ئێستا بەدەست زۆری تەمەنی بەرگریکارەکانی دەناڵێنێت، کە هەریەکە لە ڤیرجیل ڤان دایک و جۆیل ماتیپ لە تەمەنی 32 ساڵیدان، کڵۆپ چاوی لەوەیە بە گواستنەوەی نایف دەست بە پڕۆژەی نوێکردنەوەی هێڵی بەرگری بکات.
یاریزانە مەغریبییەکە نزیکبوو لەوەی لەم هاوینە پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودییەوە بکات، بەڵام گواستنەوەکەی شکستیهێنا و لە وێستهام مایەوە.
نایف لە هاوینی رابردوو بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە رێنی فەڕەنسییەوە گواسترایەوە بۆ وێستهام، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە 33 یاریدا بەشداریکردووە، 3 گۆڵی کردووە و نازناوێکی کۆنفڕانسلیگیشی بەدەستهێناوە.