ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هۆكارێكی سەیر لە پشت نەفرۆشتنی درێسی هۆیلوندەوەیە

Yariga App

یاریگا –

ماوەی زیاتر لە مانگێکە یانەی مانچێستەر یونایتد درێسی ئەستێرە نوێیەکەی راسموس هۆلۆند لە فرۆشگا فەرمیەكانی خۆی نمایش نەکردووە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا راسموس هۆیلوندی دانیماركی بە بەهای 75 ملیۆن پاوەند لە ریزەكانی ئاتڵانتای ئیتاڵیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.

گواستنەوەی هۆیلوند گرانبەهاترین گواستنەوەی شەیتانە سوورەكان بوو لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل مانچێستەر یونایتد نەیتوانیوە درێسی راسموس هۆیلوند بفرۆشێت بەهۆی بەردەست نەبوونی پیتی ” ø ” لە ماوەی رابردوودا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە هاندەرانی یانەكەی بێزارکردووە، بەتایبەتی کە ئەو یاریزانە سەرەتای مانگی رابردوو بەفەرمی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەكانەوە کردووە.

دواجار رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مانچێستەر یونایتد سەركەووتوو بوو لە بەردەستخستی پیتی ” ø ” و لە رۆژی هەینیەوە دەستیكردووە بە فرۆشتنی درێسی هێرشبەرە دانیماركیەكە.

راسموس هۆیلوند

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی یانزەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button