ئینگلتەراگرنگترین

کۆتایی چاوەڕوانییەکان؛ مانچێستەر یونایتد داهاتووی مایکڵ کاریک یەکلایی دەکاتەوە

هەڵوێستی یاریزانانی شەیتانە سوورەکان بەرامبەر کاریک چییە؟

Yariga App

یاریگا –

پاش ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی سەرکردایەتی مانچێستەر یونایتدی گرتە ئەستۆ و لە دۆخێکی سەختدا بلیتێکی چامپیۆنزلیگی بۆ مسۆگەر کردن، ئێستا بەرپرسانی یانەکە بۆچوونیان گۆڕاوە و دەیانەوێت بیکەنە راهێنەری هەمیشەیی.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی شەیتانە سوورەکان ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێکی هەمیشەیی بە مایکڵ کاریک وەکوو راهێنەری یەکەمی یانەکە دەکەن.

سەرکەوتنە گەورەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر لیڤەرپوول بە ئەنجامی 3-2، خاڵی وەرچەرخان بوو لە داهاتووی کاریکدا. لەو کاتەوەی لە مانگی یەکدا جێگەی رۆبن ئامۆریمی گرتووەتەوە، کاریک ئامارێکی سەرسوڕهێنەری تۆمارکردووە؛ 10 بردنەوە و 2 یەکسانبوون لە تەنیا 14 یاریی پرێمەرلیگدا. ئەم ئەنجامانە وایکردووە بەرپرسانی یانەکە بە تەواوی قایل ببن کە کاریک باشترین بژاردەیە بۆ داهاتووی یانەکە.

مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچێستەر یونایتد

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە بەریتانییەکە، ئەوەی پێگەی کاریکی بەهێزتر کردووە، ئەو پشتگیرییە تەواوەیە کە لەلایەن یاریزانەکانەوە لێی دەکرێت.

ماتیۆس کونیا، کە گۆڵی یەکەمی یارییەکەی لیڤەرپوولی کرد، بە ئاشکرا ستایشی کاریک دەکات و دەڵێت؛

ئەو متمانەی تەواوی یاریزانەکانی هەیە. شێوازی فێرکردنی بۆ هەموومان سەرسوڕهێنەرە. هەست دەکەم ئەو هەمان جادووی سەردەمی سێر ئالێکس فێرگسنی پێیە و شایەنی ئەم پۆستەیە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەریەک لە برونۆ فێرناندێش و هاری ماگوایەریش لە ژووری جلگۆڕیندا داوای مانەوەی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button