لیڤەرپوول لە لێواری چامپیۆنزلیگ و لەنێو گێژاوی 19 شکستدا
دوای 113 ساڵ؛ دوو مانچێستەرەکە مێژوویەکی ناخۆش بە بیری رێدز دەهێننەوە

یاریگا –
هەرچەندە لیڤەرپوول هێشتا لە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگدایە و تەنیا چوار خاڵی لە سێ یاریی داهاتوودا دەوێت بۆ مسۆگەرکردنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ، بەڵام شکستەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد برینە کۆنەکانی کولاندەوە.
ئەم شکستە تەنیا لەدەستدانی سێ خاڵ نەبوو، بەڵکوو تێکشکانی ئەو متمانە و وزەیە بوو کە لە سێ سەرکەوتنی رابردوو کۆکرابووەوە.
ژمارەکان دەدوێن؛ مێژوویەکی نەخوازراو
ئارنە سلوت ئێستا رووبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە و ئامارەکان بەزەییان بە پیاوە هۆڵەندییەکە نایەتەوە؛ لیڤەرپوول لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 19 جار تووشی شکست بووە، ئەوەش خراپترین ئاماری یانەکەیە لە دوای وەرزی 2009-2010، کاتێک رافا بێنیتێز لە لێواری دوورخستنەوە بوو و یانەکە لە قەیرانێکی دارایی قووڵدا بوو.
خراپتر لەوە، یەکەمجارە لە ساڵی 1913ـەوە هەردوو یانەکەی شاری مانچێستەر لە وەرزێکدا یاریی چوون و هاتن لە لیڤەرپوول ببەنەوە.
پێکانەکان؛ پاساو یان راستی؟
لیڤەرپوول لە یارییەکەی ئۆڵدترافۆرد لە کۆمەڵێک ئەستێرەی سەرەکی بێبەش بوو؛ ئەلێکساندەر ئیزاک، محەمەد سەڵاح، ئالیسن و چەندانی دیکە. سڵۆت ناچار بوو شەش یاریزانی ئەکادیمیا بخاتە سەر کورسی یەدەک.
کێشە تیمی و تاکتیکییەکان
لیڤەرپوول هێشتا بەدەست ‘دەستپێکێکی سست’ دەناڵێنێت؛ لە یارییەکەدا سەرنجی یاریزانەکان زۆر کەم بوو، بەتایبەت لە گۆڵی یەکەمدا، هەروەها بڕیارە تاکتیکییەکانی سڵۆت لەو گێمە، وەکوو دانانی خاکپۆ لە باڵی چەپ و بەکارنەهێنانی هێرشبەرێکی سەرەکی، وایکرد هێزی هێرشبەری تیپەکە زۆر لاواز بێت.
خاڵە گەشەکان
سەرەڕای شکستەکە، دۆمینیک سۆبۆسلای توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات؛ بوو بە یەکەم یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول لە دوای ستیڤن جێرارد کە بتوانێت لە یەک وەرزدا بگاتە 13 گۆڵ و 10 ئەسیست. گەڕانەوەی لیڤەرپوول لە 2-0ـەوە بۆ 2-2 نیشانەی هەوڵدانی یاریزانەکان بوو، بەڵام هەڵە بەرگرییەکان و گۆڵە درەنگوەختەکان (16 گۆڵ لە 15 خولەکی کۆتایی ئەم وەرزە) هەموو شتێکی تێکدا.
Arne Slot believes Liverpool have suffered from a succession of contentious video assistant referee decisions this season — but admits they only had themselves to blame for Sunday’s 3-2 defeat to Manchester United.
The Dutch head coach was unhappy that Benjamin Sesko’s goal was… pic.twitter.com/h4YKdIN23q
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) May 3, 2026



