ئیسپانیاگرنگترین

جێنی هێرمۆسۆ سکاڵای لەسەر لویس روبیالێس تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جێنی هێرمۆسۆ سکاڵای لەسەر لویس روبیالێس تۆمارکرد.

لە مانگی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی ئافرەتانی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە ئینگلتەرا هێنا، کە یەکەم نازناویان بوو لە مێژوودا.

لە کاتی لە ملکردنی میدالیاکانیشدا مشتومڕێکی زۆر دەستی پێکرد کە روبیالیس بە شێوەیەکی زیادەڕۆیی ماچی خانمە یاریزان جێنی هێرمۆسۆی کرد.

ماچەکەش نارەزایی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیسپانیای بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆکە ئیسپانیەکەیان بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرد، داوا دەکرا ناوبراو دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، بەڵام روبیالێس رەتیدەکاتەوە و بەردەوامدەبێت.

لە نوێترین کاردانەوەدا کەمێک لەمەوبەر بەشێوەیەکی فەرمی خانمە یاریزانەکە لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر لویس روبیالێس تۆمارکرد.

پاش سکاڵای فەرمی خانمە یاریزانەکە، پشبینی دەکرێت لویس روبیالێس ئەمجارەیان بە ئاسانی لە دۆسیەکە دەربازی نەبێت و رووبەڕووی سزایەکی یاسایی قورس ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button