ئهمریکا
سێلێنا گۆمێز بۆ مێسی “ خۆشم دەوێی “
یاریگا
لە یارییەکەی بەیانی ئەمڕۆ نێوان لۆس ئانجلۆس ئێف سی و ئینتەر مەیامی، چەندان ئەستێرە و هونەرمەندی جیهان لە یاریگا ئامادەبوون بۆ بینینی یاریی لیۆنێل مێسی لە نزیکەوە.
لەناو ئەو هونەرمەندانە سێلێنا گۆمێز خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکیش هەبوو کە چەندجارێک کەوتە بەر زومی کامێراکان، بە تایبەت ئەو کاتانەی مێسی نزیک دەکەوتەوە لە گۆڵی بەرامبەر.
دوای یارییەکە پەیامنێری تۆڕی هەواڵی EAPN خۆی گەیاندە لای سێلێنا گۆمێز و لێی پرسی چ پەیامێکت بۆ مێسی هەیە و لە وەڵامدا ئەویش هاوری کرد و گووتی “ مێسی زۆر خۆشم دەوێی “.
لەو یارییە مێسی و هاوڕێکانی توانیان بە ئەنجامی 3-1 لە خاوەن یاریگا ببەنەوە و لیۆش توانی دوو ئاسیست بۆ هاوڕێکانی بکات.