ئینگلتەراگرنگترین

وۆڵکەر هۆکاری رەتکردنەوەی بایرن میونشن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی هۆکاری مانەوەی لە قەڵای ئیتیحاد و رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی بایرن میونشن ئاشکرا دەکات.

گرێبەستی پێشووی وۆڵکەر لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو، ئەمەش گومانێکی زۆری لەسەر داهاتووەکەی دروستکردبوو، بەڵام پێپ گواردیۆلا بەردەوام داوای مانەوەی ئەستێرەکەی هێڵی بەرگری مانچێستەر سیتی دەکرد.

پاڵەوانی بۆندسلیگا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی وۆڵکەری دەکرد و پێشبینی دەکرا پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا، هەموو شتێک کۆتاییهات و مانەوەی لە ئیتیحاد راگەیاند، وۆڵکەر لەبارەی مانەوەی بەم شێوەیە قسەی بۆ تۆڕی هەواڵی BBC کرد

بڕیارەکان دەکرێ بدرێن و دەکرێ بشگۆڕێن. نزیکبووم، بەڵام لە تۆپی پێ هەموو شتێک روودەدات، بڕیارەکە بەم شێوەیە نەبوو. ئایا حەزم لێبوو ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەمەوە؟ بە دڵنیاییەوە بەڵێ، بەڵام مانچێستەر سیتی یانەیەکی گەورەیە و ناتوانیت کاروانی ئەم یانەیە و دەستکەوتەکانی شەش یان حەوت ساڵی رابردووی بە کەم بزانیت. بۆچی ئەم یانەیە جێبهێڵم کە کاتی زیاتری یاریم بۆ دەڕەخسێنێت. ئەمە پەیوەست بوو، کێ باشترین ساڵەکانی ژیانمی پێ بەخشیوم، ئەمە مانای ئەوە نییە کە من نزیک بووم پەیوەندی بە یانەیەکی خراپ بکەم، نەخێر، چونکە بایرن میونشن یانەیەکی زۆر گەورەیە و ئێستا دەبینین هاری کەین چی دەکات. من بەردەوام حەزم لێبوو یاری بۆ مانچێستەر سیتی بکەم، دەبووایە ئەو بڕیارە بدەم کە لە بەرژەوەندی من و داهاتووم بووایە.

کایڵ وۆڵکەر، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کراوە و لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، وۆڵکەر رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێتەوە و دواتر لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر سکۆتلاند یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button