ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری ئارسیناڵ و تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری مانچێستەر یونایتد بۆ یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یاریە ئارسیناڵ لە تواناكانی هەریەك لە تۆماس پارتی، تیمبێر و محەمەد نینی بێ بەش دەبێت.

شەیتانە سورەكانیش لە تواناكانی هەریەك لە رافایل ڤاران، لوك شۆو، مەیسن ماونت ومالاسیا بێ بەش دەبێت.

پێش ئەو یارییە گەنەرز بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت و مان یونایتدیش بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ لە ریزبەندی دەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: بیساكا، لیندیلۆف، مارتینێز، دالۆت

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ئیریكسن ، برۆنۆ فێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی، هۆیلوند، راشفۆرد

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رامسدەیڵ

هێڵی بەرگری: وایت، سالیبا، گابریێل ، زینچینكۆ

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، رایس ، تڕۆسارد

هێڵی هێرشبردن: ساكا، ئێنكیتیا ، مارتینێلی

بابەتی زیاتر

Back to top button