ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

راندال کۆلۆ موانی تکا لە فرانکفورت دەکات

Yariga App

یاریگا –

راندال کۆلۆ موانی، ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا داوا لە یانەکەی دەکات، رێگەی پێبدەن پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات.

ئێنتراخت فرانکفورت، هەوڵێکی زۆر بۆ هێشتنەوە موانی دەدات، چونکە یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی یانە ئەڵمانییەکە و بە هۆی درەوشانەوەی لە وەرزی رابردووی بۆندسلیگا، زۆربەی یانەکانی ئەوروپا گرنگیان بە گواستنەوەی داوە.

یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرێکی 80 ملیۆن یۆرۆی پاریسی بۆ گواستنەوەی موانی رەتکردووەتەوە و ئێستا یانە پاریسییەکە ئۆفەرێکی گەورەتری بۆ موانی ئامادە کردووە. موانی لە لێدوانێکیدا بۆ سکای دۆچلاند دەڵێت

زۆر قەرزداری ئێنتراخت فرانکفورتم، هاندەران لە دڵی مندان و بەردەوام پیشەگەرانە مامەڵەیان کردووە. بەردەوام هەموو شتێکم پێشکەشی یانەکە کردووە، شاراوە نییە پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی من کردووە. پەیوەندی کردن بە سانجێرمان، دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ من. دەمەوێت بچمە پاریس و بە بەرپرسانی یانەکەشم راگەیاندووە، هیوادارم ئێنتراخت بە ئۆفەرەکەی پاریس رازی بێت.

پێدەچێت پاریس و موانی لەسەر مەرجەکانی کەسی گەیشتبنە رێککەوتن، بەڵام بەبێ رەزامەندی ئێنتراخت، گواستنەوەکە ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button