ئاسیاگرنگترین

سیستەمی VAR هاندەرانی کوردستان لە بینینی کەریم بێنزێما بێ بەش دەکات؟

Yariga App

یاریگا

یەکێک لە مەرجەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا بۆ یانەکانی بەشدار لە چامپیۆنزلیگی ئەم کیشورە ئەوەیە، دەبێت هەموو یاریگاکان سیستەمی VARـی تێدابێت.

یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن یانەی قوە جەویەی عێراقی هەڵبژێردراوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی لەو یاریگایە، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە ئەو یاریگایە سیستەمەکەی نیە و رەنگە یانە عێراقیەکە ناچار بێت یاریگایەکی دیکە هەڵبژێرێت.

چامپیۆنزلیگی ئاسیا نزیکەی یەک مانگی دیکە دەست پێدەکات و فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا لە کۆبونەوەی لەگەڵ یانە بەشداربووەکان پێداگیری لەسەر ئەوە کردووە، پێویستە تاوەکو پێش دەستپێکردنی پاڵەوانتیەکە پێویستە هەموو یاریگاکان سیستەمەکەیان هەبێت، بە پێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت یارییەکانیان لە یاریگاکانی خۆیان بکرێت و دەبێت یاریگایەکی دیکە هەڵبژێرن کە سیستەمەکەی هەبێت.

کەواتە ئەگەر بێتو تاوەکو ئەو کاتەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا دیاریکردووە، یانەکانی بەشدار لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا سیستەمەکە لە یاریگاکانیان زیاد بکەن، دەتوانن لە یاریگای خۆیان میوانداری رکابەرەکانیان بکەن، ئەوەی یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریریش پەیوەست نیە بە بەرپرسانی یانەکە و دەبێت فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق خەرجی ئەم سیستەمە بکات.

بێجگە لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری، سێ یاریگاکەی یانەکانی پێرسپۆلیس و سێپاهان و نەساجی ئێرانی ئەوانیش سیستەمی ڤاریان نیە، سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەش بڵاویان کردووەتەوە لە ئەگەری دابین نەکردنی سیستەمەکە ئەو کات یانەکانی وڵاتەکەیان ناچارن وڵاتی دیکە بۆ میوانداری کردن لە رکابەرەکانیان هەڵبژێرن.

لەمبارەوە ئەمینداری گشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا گووتی

ئێمە خۆمان سیستەمی ڤار بۆ یاریگاکان دابین دەکەین، بەڵام پێویستە لەسەر یانەکان ژووری ناوبژیوانان و شوێنی کامێراکان ئامادە بکەن

ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان یان ڤار video assistant referee (VAR) بەکارهێنانی ڤیدیۆی دووبارەکەرەوەیە بۆ پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری ناوبژیوانی یاریی تۆپی پێ. ئەو سیستەمە بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2010 لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا داهێندراوە و پاشان لە وەرزی 2012-2013 لە خولی نایابی ئەم وڵاتە بەکارهێنرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button