عێراقکوردستان

راهێنەری هەولێر باس لە گرینگی دوو یاریی داهاتووی یانەکە دەکات

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە، باسم قاسمی راهێنەریش دوو یاریی داهاتوو تا ڕادەیەک بە چارەنوسساز ناودەبات.

لە گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دووشەممە ( 11ـی ئایاری 2026 ) هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە، یارییەکە بۆ هەردوو یانە گرینگی تایبەتی هەیە، نەجەف دەیەوێت لە خولی ئەستێرەکان بمێنێتەوە و هەولێریش ئامانجی وەرگرتنی بلیتێکی بەشداریکردنی پاڵەوانێتیەکی دەرەکیە.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دەربارەی دوو یاریی داهاتووی یانەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

دوو یاریی داهاتوومان تا ڕادەیەک چارەنوسسازە، بۆیە بە گرینگیەوە سەیری دەکەین، چونکە بەدەستهێنانی خاڵەکانی ئەم دوو یارییە بە تەواوی جێگیرمان دەکات لە ریزبەندی سێیەم، لە دوای تەواوبوونی ئەرکمان لەم دوو یارییە، بیر لە خاڵەکانی دوو یاریی کۆتایی خولەکە دەکەینەوە بە گوێرەی دۆخەکە هەوڵی وەرگرتنی ریزبەندی دووەمیش دەدەین.

هەولێر بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت، یاریی هەفتەی 35ـی خولەکەش میوانداری نەورۆز دەکات، نەجەف لەم وەرزە لە دۆخێکی خراپدایە و بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت و نزیکە ماڵئاوایی لە خولەکە بکات و دابەزێت بۆ خولی نایابی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button