ئینگلتەرا

مەیسن گرینوود مانچستەر یونایتد جێدێڵێت

Yariga App

یاریگا

یانەى مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا ڕایگەیاند، بەمزوانە گرێبەستى مەیسن گرینوود هیرشبەری یانەکەی بەهۆی کێشەکانی ئەم ساڵانەی دواییە هەڵدەوەشێننەوە.

لە بەیاننامەکەیدا یانەی مانچێستەر یونایتد باس لەوە کراوە، سەرەڕای ئەو تۆمەتە درۆ و زیادەڕۆییانەی کە لە میدیاکانەوە ئاراستەی مەیسن گرینوود کراون، ئەم یاریزانە خۆی دانی بە هەندێک لە هەڵەکانیدا ناوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەردا قبوڵ کردووە.

لە لایەکی ترەوە کێشە و جیاوازی بیروڕا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکەی وایکردووە کۆتایی بە هاوکارییەکان ببێتە باشترین بژاردە بۆ هەردوولا. مانچێستەر یونایتد لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گرینووددایە و بەم نزیکانەش ئەو کارە دەکات.

هەرچەندە ئێریک تێن هاگ و راهێنەری یانەکە لەگەڵ گەڕانەوەی گرینوود بوو، بەڵام فشاری هەندێک لە کەسە نزیکەکان و  بەرپرسانی شەیتانە سوورەکانی رێگە لە گەڕنەوەی ئەو یاریزانە درا.

گرینوود لە ساڵی 2022 تۆمەتبار کرابوو بە هەراسانکردنی دەزگیرانەکەی، بەڵام لەم دواییانەدا لە هەموو تۆمەتەکان بێتاوان دەرچوو. سەرەڕای ئەمەش رەتکرایەوە رێگە بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button