خاوەنی یانەی ناشڤیڵ بەر لە یاریی کۆتایی جامی خولی ئەمریکا، مێسی توڕە کرد
یاریگا –
جیانیس ئاندێدکۆمپۆ، ئەستێرەی ئێن بی ئەی و خاوەن پشک لە خاوەندارێتی یانەی ناشڤیڵ بەر لە دەستپێکردنی یاری کۆتایی جامی خولی ئەمریکا، هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا.
جیانیس خاوەنی پشکە لە یانە ئەمریکییەکە و بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، ڤیدیۆیی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە. ئەستێرەی میلواکی بەکس، تۆپێکی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەبێ ئەوەی گۆڵپارێزی لێبێت و گۆڵی کرد، هەر زوو چووە ناوەڕاستی یاریگای یارییەکە و هاوشێوەی ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی رۆناڵدۆ ”Siiuuu” ئاهەنگی گێڕا، ئەمەش وەک پیشاندانی رکابەرییەک لە بەرامبەر لیۆنێل مێسی، کاپتن و ئەستێرەی ئینتەر مەیامی.
Nashville SC minority owner Giannis hit Ronaldo's "SIU' celebration before his team takes on Messi and Inter Miami 😂 pic.twitter.com/HJPsgLhwuN
— ESPN FC (@ESPNFC) August 20, 2023
ئینتەر مەیامی یارییەکەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی خولی ئەمریکا، دوای تەواوبوونی کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1.
Reese Witherspoon 🤝 David Beckham pic.twitter.com/oroRJQM70J
— Inter Miami CF (@InterMiamiCF) August 20, 2023
لە لایەکی دیکەوە، ریسێ ویتەرسپوون، خاوەن بەشێک لە پشکەکانی دیکەی ناشڤیڵ، وێنەی لەگەڵ دەیڤد بێکهام، هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی بڵاوکردەوە.
لە دوای بردنەوەی جامی خولی ئەمریکا، ئەمجارە ئینتەر مەیامی دەست بە یارییەکانی خولی ئەمریکی و جامی ئەمریکا دەکاتەوە. چوارشەممە لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئەمریکا بەرامبەر سینسیناتی یاری دەکات.