یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە جۆری پێكانەكەی كێڤن دی برۆین ئەستێرەی یانەكەی دەكات، هەروەها هۆكاری توڕە بوونەكەشی لە هالاند ئاشكرا دەكات.
شەوی رابردوو لە یاری كرانەوەی پرێمەرلیگدا بێرنلی لە یاریگای تێرف موری تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد.
یارییەكە بە بردنەوەی پاڵەوانانی وەرزی پێشوو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، گۆڵەكانی سیتی لەلایەن ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 4,36 و رۆدری لە خولەكی 75 تۆمار كران.
لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا كە بی بی سی بڵاویكردووەتەوە پێپ گواردیۆلا ووتی: بە باشی دەستمان بە یارییەكە كرد، گۆڵێكمان كرد و دواتر هەستمان بە چەند شتێك كرد، تۆپەكەمان لەدەست دەچوو و پاسەكانمان هەڵە بوون، بەڵام دوواتر بە باشی یاریمان كرد.
سەبارەت بە پێكانەكەی دی برۆین ووتی: بۆ بێ شانسی لە هەمان شوێنی پێكانەكەی پێشووی تووشی پێكان بووە، بۆ ماوەیەك لە یاریگاكان دادەبڕێت.
Pep Guardiola confirms that Kevin de Bruyne injured his hamstring against Burnley and will be out for an unknown amount of time. pic.twitter.com/BXMpdUpX4W
— NBC Sports Soccer (@NBCSportsSoccer) August 11, 2023
دەربارەی كێشەكەی لەگەڵ هالاند ووتی: ئێمە یەكترمان خۆش دەوێت، ئەو بێزار نەبووە و منیش هەروەها، ئەمانە شتانێكن كە لە تۆپی پێدا روودەدەن، بۆیە نمایش نیە.
بەردەوام بوو ووتی: ئەو دەیویست هەندێک پاسی راستەوخۆ وەربگرێت، بەڵام هەندێک جار تۆپەکە ناگاتە دەستی چونکە پێویستە بیهێڵینەوە، ئەو پاسی زیاتری دەویست و پێم گوت دەبێت سەبر بگرێت بۆ ئەوەی هاوڕێکانی تۆپی باشی پێبدەن.
Es un pendejo Pep Guardiola, cada día mas pinche loco. Ay mi Haland estas a tiempo para salir de ese equipo de mierda🤧 https://t.co/kHrKMbRMj4
— 𝐕𝐚𝐫𝐚 (@VaressiV) August 11, 2023
لە كۆتایشدا ووتی: یەکەم یاری بەرامبەر یانەیەكی تازە بەرزبووەوە هەمیشە قورسە، ئەوان هەموو شتێکیان بەخشی، بەڵام ئێمە بەختمان هەبوو بە خێرایی گۆڵەکەمان دۆزیەوە، دەرفەتمان پێداون و دەبێت گەشە بکەین.