راپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین

لە کوێ و چۆن سەیری یارییەکانی خولی سعودی و نەسر بکەین؟

Yariga App

یاریگا –

خەریکە وەرزی نوێی خولی رۆشەنی سعودیە دەستپێدەکات، هەمووان تامەزرۆی سەیرکردنی یارییەکانی ئەستێرەکانی خولی سعودین و لە سەرووی هەموویانەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

ئەگەر تاوەکو ئێستا نەتزانیوە چۆن و لە کوێ سەیری یارییەکانی نەسر و یانەکانی دیکەی خولی سعودی بکەیت، ئەوا تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بابەتەدا، تەواوی وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.

لە کام ستریم و کەناڵ سەیری یارییەکانی خولی سعودی بکەم؟

ئەپلیکەیشنی شاهد خاوەنی مافی گواستنەوەی ئۆنڵاینی وەرگرتووە، دەتوانیت بە داونڵۆد کردنی ئەپلیکەیشنەکە، مانگانە بە نزیکەی 8 دۆلار، سەیری تەواوی یارییەکان بکەیت.

خۆت لەگەڵ شاهد تۆمار بکە

ئەپلیکەیشنی شاهد داونڵۆد بکە

جیا لە ئەپلیکەیشنی شاهد، خولی سعودی لە چەندین کەناڵی گەورەی جیهانی پیشان دەدرێت و لە دوای گواستنەوەی رۆناڵدۆ، هاوکێشەی خولەکە بە تەواوی گۆڕا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تۆڕی هەواڵی ESPN یارییەکان دەگوازێتەوە و لە بەریتانیاش تۆڕی هەواڵی DAZN یارییەکان دەگوازێتوە و سکای سپۆرتیش لە یوتیوب یارییەکان دەگوازێتەوە، تەنیا بۆ بەریتانیا.

کۆمپانیای وەرزشی سعودی (SSC) مافی گواستنەوەی تەواوی یارییەکانی خولی سعودی، جامی شا و جامی سوپەری کڕیوەتەوە.

وڵاتستریم – کەناڵ
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاESPN
بەریتانیاSky Sports
ئیتاڵیاSportItalia
فەرەنسالیکیپ
هەرێمی کوردستانSSC
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستSSC
نێودەوڵەتیشاهد

یارییەکانی نەسر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەوادارێکی زۆری لە هەرێمی کوردستان هەیە، گرنگترین یارییەکانی مانگی داهاتووی نەسر بزانە.

رێکەوتیاریپاڵەوانیەتیکات
9 – ئابشوڕتە VS نەسرجامی شای سەلمان18:00
14 – ئابئیتیفاق VS نەسرخولی رۆشەنی سعودیە21:00
18 – ئابنەسر VS تەعاونخولی رۆشەنی سعودیە21:00
22 – ئابنەسر VS دیاری نەکراوەپاڵاوتنی چامپیۆنزلیگی ئاسیا20:20
25 – ئابفەتح VS نەسرخولی رۆشەنی سعودیە21:00
29 – ئابنەسر VS شەبابخولی رۆشەنی سعودیە21:00
2 – سێپتێمبەرحەزم VS نەسرخولی رۆشەنی سعودیە21:00

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button