قاوەی یاریگاگرنگترین

بارسا لە گواستنەوەی دوو ئەستێرە نزیکە و محەمەد سەڵاح لە بەردەم بژاردەیەکی قورسدایە

Yariga App

ئیتیحادی سعودی ئۆفەرێک بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ، بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح پێشکەش بە لیڤەرپوول دەکات. دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێبدات – ریاز

یانە گەورەکانی سعودیە دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، ئەستێرەی گەورەی وەک کێڤن دی برۆین ببەنە ریزەکانیانەوە – میرەر

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی بە شێوەی خواستن بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ و بێرناردۆ سیلڤا پێشکەشی مانچێستەر سیتی کردووە – سپۆرت

کیلیان ئێمباپێ ئامادەکاری کردووە، بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک بچێتە پرێمەرلیگ و لە هاوینی داهاتووشدا، پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات – میرەر

پاریس سانجێرمان بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ، گۆنچالۆس رامۆس، ئەستێرەی بێنفیکا دەگوازێتەوە پارک دۆ پرێنس – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی ئامادەیە ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش بە برایتن بکات، تاوەکو رێگە بە چوونە دەرەوەی مۆسێس کایسیدۆی 21 ساڵان بدات – تێلێگراف

فەنەرباچێ دەیەوێت جۆرجینیۆ، یاریسازی ئارسیناڵ بباتەوە ریزەکانییەوە – TRT

ئەیاکس ئۆفەرێکی وێستهامی بۆ گواستنەوەی ئێدسۆن ئالڤارێز، بەرگریکاری مەکسیکی رەتکردەوە – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button