ئینگلتەراگرنگترین

ئۆنانا دوای گۆڵە مێژووییەکەی لێیکرا : یارییەکی زۆر باشم کرد

Yariga App

ئەندرێ ئۆنانا خۆشحاڵە بە ئاستی خۆی و یانەکەی لەو یارییەی گۆڵێکی مێژوویی لە ناوەڕاستی یاریگاوە لێ تۆمارکرا.

گۆڵپارێزە تازەکەی یونایتد بە سەرەتایەکی ناجێگیر دەستی پێکردووە پاش گواستنەوەی لە ئینتەر میلانەوە. ئەمڕۆش لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر لانس لە ناوەڕاستی یاریگاوە گۆڵەکەی هەژێندرا.

دوای یارییەکە ئۆنانا بۆ کەناڵی مان یونایتد وتی ”

دڵخۆشم بە بردنەوەمان، هەرچەند دەکرێت باشتر یاری بکەین و هەندێک شت هەیە دەبێت چاکی بکەین. وەک هەمیشە دەڵێم من بەرپرسم لە هەر گۆڵێک لێم تۆماربکرێت و هەموو فشارەکە لەسەر منە. ئەمە یارییەکی زۆر باش بوو بۆ من و کوڕەکانی دیکە و دڵخۆشم”.

یونایتد3-١ یارییەکەی بردەوە گۆڵەکان لە رێگەی راشفۆرد، ئەنتۆنی و کاسیمیرۆ وە تۆمارکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button