خلێفی رێگە بە ئێمباپێ نادات بەشداری راهێنانەکان بکات
یاریگا
پەیوەندی کلیان ئێمباپێ لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە لوتکەی نائومێدی و رێگە بەو یاریزانە نادرێت بەشداری راهێنانەکان بکات.
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان دەڵێت کیلیان مباپێ پاش ئەوەی رێگەی پێنەدرا گەشتی ژاپۆن بکات وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، لەگەڵ گەڕانەوەی هاوڕێکانیشی سەرۆکی یانەکەی دەستوری داوە رێگەی پێنەدەن بەشداری راهێنانەکان بکات.
کێشەکانی ئەم دواییەی ئەو ئەستێرەیە بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ یانەکەیدا زیانێکی زۆری پێبگات، تا ئەو ڕادەیەی کە میدیاکان بە قەرەبوو نەکراوی دەزانن.
ناسر خلێفی سەرۆکی یانە لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە ئێمباپێ نەدرێت لەگەڵ تیپی سەرەکی مەشق و ڕاهێنان بکات و دەیەوێت بە تەواوی یانەکەی جێی بهێڵێت.
لەلایەکی دیکەوە لە کەمپی ڕیال مەدریدەوە باس لەوە دەکرێت کە پێدەچێت ئەم یانەیە لە دوای 15ـی ئاب ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ئێمباپێ بنێرێت.