ئیسپانیاگرنگترین

دوو ناوەڕاستکاری مەدرید پێکهاتەی سەرەکییان مسۆگەرکردووە

Yariga App

یاریگا-وەرزی نوێی ئەورووپا بۆ ریاڵ مەدرید بە رکابەرییەکی بەهێزی نێوان ناوەڕاستکارەکانی بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەست پێدەکات،  و لە ئێستاوە دوو یاریزان پێگەی خۆیان مسۆگەرکردووە.

هەریەک لە لوکا مۆدریچ، تۆنی کروس، بێڵینگهام، کاماڤینگا، چوامێنی، ڤاڵڤێردی، ئاردا گولەر، براهیم دیاز و دانی سیابیۆس لە کێبڕکێدا دەبن بۆ یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکیدا.

کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەر لە میانەی یارییە خۆئامادەکارییەکاندا بە چوار ناوەڕاست یاری کرد و ئەگەری ئەوە زۆرە هەر بەو جۆرە بەردەوام بێت. بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، هەریەک لە بێڵینگهام و کاماڤینگا بە تەواوی یەکلابوونەتەوە کە بەشێک دەبن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.

لەباری مانەوە بە پێکهاتەی 4 – 4 – 2ی یارییە دۆستانەکان، ئەوا سەرجەم یاریزانەکانی دیکە دەبێت بۆ ئەو دوو پێگەیەی دیکە تێ بکۆشن. بەڵام ئەگەر هاتوو ئەنچلۆتی بگەڕێتەوە بۆ پلانی 4-3-3 ئەوا رەنگە هەریەک لە براهیم دیاز، ڤاڵڤێردی و گولەر وەکو هێرشبەری باڵەکان یاری بکات. بەوەش یەک پێگە لە هێڵی ناوەڕاست دەمێنێتەوە و لە نێوان مۆدریچ، کروس، چوامێنی و سیبایۆس دەبێت .

لە سەرەتاکانی وەرزدا بەهۆی پێکانی سیبایۆس و گولەر سەرئێشەکە کەمتر دەبێت بۆ کارلۆ، هەروەها ئەگەری یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ  براهیم لاوازە. هەربۆیە لە ئێستادا رکابەری راستەقینە لە نێوان مۆدریچ، کرۆس، چوامێنی و ڤاڵڤێردی دەبێت بۆ ئەو پێگانەی یەکلانەبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button