مێرکاتۆی ئارسیناڵ؛ چی لە پشت گرنگیپێدانی ڤینیسیۆسە، پێویستیان بە شوێنگرەوەی سالیبا دەبێت؟
دوایین پێشهاتەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئارسیناڵ

یاریگا – ئاتلێتیک
چی لە پشت گرنگیپێدانی ئارسیناڵەوەیە بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر؟
ئارسیناڵ لە گەڕاندا بووە بۆ یاریزانێک کە بتوانێت رەهەندێکی نوێ بۆ باڵی چەپی هێرشبەرییەکەیان زیاد بکات و ئێستا لە توێژینەوەی رێککەوتنێکی پڕ لە ئارەزوودان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر.
یاریزانە 26 ساڵانە بەڕازیلییەکە چووەتە 12 مانگی کۆتاییی گرێبەستەکەی لە ریال مەدرید. تاوەکوو ئێستا، هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستاندنەکانی نێوان یانەکە و یاریزانەکە لەسەر گرێبەستێکی نوێ بەدی نەکراوە. مەدرید نیگەران دەبێت لە ئەگەری لەدەستدانی یاریزانێکی وەکوو ئاوا بەنرخ بەخۆڕایی لە ماوەی ساڵێکدا، بە تایبەتی کاتێک وەرزی داهاتوو شایستەی پاداشتی وەفادارییەکی بەرچاو دەبێت. لەوەدا دەرفەتەکە بۆ ئارسیناڵ هەڵدەکەوێت: ئەگەر مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر نەتوانن لەسەر مەرجەکان رێک بکەون، یانەکەی باکووری لەندەن پێیان وایە لە پێگەیەکی باشدا بۆ قۆستنەوەی.
بیرۆکەی بەدواداچوون بۆ ئەم یاریزانە نێودەوڵەتییەی کە 54 یاریی بۆ بەڕازیل کردووە لە سەرجەم ئاستەکانی یانەکەدا پەسەند کراوە. ئارسیناڵ دان بەوەدا دەنێت کە زۆر سەخت دەبێت بۆیان تەواوکردنی ئەم گرێبەستە لەخۆ بگرن، بەڵام خۆیان ئامادە دەکەن تاوەکوو هەوڵی بۆ بدەن.
پاڵەوانانی پرێمەرلیگ هاوكات هیوادارن یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستیش زیاد بکەن، کە برونۆ گێمارایش لە نیوکاسڵ ئامانجی سەرەکییە.

لەم هەفتەیەدا چیدیکە رووی داوە؟
ئارسیناڵ واژۆکردنی گرێبەستی کریستۆس زۆلیسی یاریزانی نێودەوڵەتیی یۆنانیی 24 ساڵانی لە کڵەب بروجەوە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ (45.8 ملیۆن دۆلار، 34 ملیۆن پاوەند) تەواو کرد. زۆلیس لە یارییەکی دۆستانەی پشت دەرگا داخراوەکاندا لەگەڵ ئارسیناڵ بەرامبەر MK Dons بەشداربوو، کە تێیدا بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بە گۆڵەکانی ریس نێڵسن، ئیتان نوانێری و سێداچ ئۆنیڵی 18 ساڵان.
لە ئاستی ئەکادیمیا، یانەکە نۆ فێرخوازی نوێی راگەیاند، لەنێویاندا ئیمرسنی برای بچووکی ئیتان نوانێری.
ئارسیناڵ هاوكات بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە چاوەڕێ دەکرێت ویلیام سالیبا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەهۆی پێکان لە پشتیدا دوور بکەوێتەوە کە ناچاری کرد لە دۆڕانی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناخی پێشکۆتاییی جامی جیهانیدا یاریگا جێبهێڵێت، شتێک کە دەکرێت کاریگەریی لەسەر چالاکیی گواستنەوەکانیان هەبێت.

ئارسیناڵ بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سالیبا پێویستی بە واژۆکردنی گرێبەست هەیە؟
ئارسیناڵ پێشتریش لە گەڕاندا بوو بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگرییان و نەبوونی سالیبا تەنیا ئەو گەڕانە خێراتر دەکاتەوە.
ئاندریا بێرتای بەڕێوەبەریی وەرزشی ماوەیەکە لە هەوڵی فراوانکردنی بژاردەکانیاندایە لە هێڵی دواوە. لە کانوونی دووەمدا، ئارسیناڵ ئارەزووی خۆی بۆ جووڵەی هاوینە بۆ مارک گێی دەربڕی، پێش ئەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکەی ئینگلتەرا بڕیار بدات لەو وادەیەدا لە کریستاڵ پاڵاسەوە بەرەو مانچێستەر سیتی بگوێزێتەوە.
ئێزری کۆنسای ئاستۆن ڤیلا و جۆن ستۆنسی ئەستێرەی دێرینی مانچێستەر سیتی و یاریزانی ئازاد لەلایەن ئارسیناڵەوە گفتوگۆیان لەسەر کراوە، هەرچەندە ئێستا دیارە ستۆنس ئامادەیە پەیوەندی بە ئینتەری ئیتالیاوە بکات. بەرگریکارێکی دیکە لە لیستی کورتکراوەیاندا خاکۆبۆ رامۆنی کۆمۆیە. ئارسیناڵ بە وردی چاودێریی گەشەسەندنی بەرگریکارە 21 ساڵانەکەی لە سێریا ئا کردووە.
ئاڵۆزییەکی بەرچاو ئەوەیە کە ریال مەدرید هێشتا خاوەنی 50٪ـی مافە ئابوورییەکانی رامۆنە. مەدرید هاوكات مەرجی دووبارە کڕینەوەی بۆ یاریزانەکە دااوە، کە بووەتە جێی ئارەزووی چێڵسیش.

کام یاریزانانە ئەگەری رۆیشتنیان هەیە؟
هامبۆرگ و ئارسیناڵ لە پەیوەندیدا دەمێننەوە دەربارەی فابیۆ ڤیێرا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بەپەرۆشە بۆ گەڕانەوە بۆ تیمە ئەڵمانییەکە، کە وەرزی رابردووی بەخواستن تێیدا بەسەر برد، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان یانەکاندا لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی نییە.



