ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گۆڕانکاری لە ستراتیژیی بلووز؛ چێڵسی لە کڕینی گەنجانەوە دەچێتە سەر گواستنەوەی ئەزمووندارەکان

ژووری خۆگۆڕینی یانەکە پێویستی بە سەرکردەیە

Yariga App

یاریگا –

درووشمی سەرەکی چێڵسی گەشەپێدانی توانای شاراوەی گەنجان بوو، بەڵام دوای قەیرانەکانی وەرزی رابردوو، وا دیارە ستراتیژیی یانەکە گۆڕانکاریی ریشەیی بەخۆیەوە دەبینێت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لە پێشەنگی ئەو یانانەیە کە هەوڵی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ جۆردن هێندەرسنی تەمەن 36 ساڵ دەدات لە یانەی برێنتفۆرد.

هاوکات یانەکە لێکۆڵینەوە لە گواستنەوەی دانی وێڵبێکی تەمەن 35 ساڵ لە برایتن دەکات، پێشتریش چێڵسی ئارەزووی لەسەر گواستنەوەی جۆن ستۆنزی 32 ساڵ دەربڕیبوو دوای جێهێشتنی سیتی بە بێبەرامبەر، بەڵام ئێستا ئینتەر میلان لەگەڵی لە دانوستاندایە.

هێندەرسن دەبێتە بەتەمەنترین یاریزان کە چێڵسی لە دوای رۆب گرین [2018] و تیاگۆ سیلڤا [2020] گرێبەستی لەگەڵ بکات.

کێشەکانی وەرزی رابردوو و پێویستی بە سەرکردایەتی
دوای داڕمانی ئاستی یانەکە لە کۆتایی وەرزی رابردوو و دوورخستنەوەی لیام رۆسێنیۆر، هەروەها ماڵئاواییکردنی ئازاربەخشی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی8-2 لە کۆی دوو یاری، دەرکەوت کە چێڵسی تووشی کەمیی سەقامگیریی دەروونی و سەرکردایەتی بووەتەوە لە ژووری خۆگۆڕین.

لەبەر ئەم هۆکارانە، چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی چێڵسی، داوای یاریزانی خاوەن کەسایەتی بەهێز و سەرکردە دەکات. هێندەرسن کە وەرزی رابردوو 32 یاری بۆ برێنتفۆرد کردووە و لە مۆندیالیش بەهۆی بەربوونەوە لە کاتی خۆشیدەربڕین دەستی شکا، لەگەڵ وێڵبێک کە باشترین وەرزەکانی گۆڵکردنی لە برایتن بەڕێکردووە، دەتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە.

ئاڵنگارییەکانی پێکهاتەکە و یاسای دارایی
 لە رووی داراییەوە، گواستنەوەی هێندەرسن بە بێبەرامبەر هاوکارییەکی گەورەی چێڵسی دەکات بۆ پابەندبوون بە یاساکانی پەیڕەوی دارایی خاوێنی ئەوروپا، لە کاتێکدا یانەکە پارەیەکی زۆری لە کڕینی یاریزانانی دیکە خەرج کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button