ئیسپانیا

رودیگەر توشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ رودیگەر بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە کاتی مەشقەکانی تیپەکەیدا تووشی پێکان بوو. وەرزی رابردوو یانەی ریال مەدرید بە شێوەیەکی جددی رووبەڕووی کێشەی پێکان بووەوە بۆ یاریزانەکانی بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لەماوەی وەرزی رابردوودا زۆرجار یاریزانەکانی لە پۆستە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنا بۆ ئەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان مامەڵە لەگەڵ کێشەی یەک لە دوای یەک و ژمارەیەکی زۆر لە پێکانەکانی یاریزانانی ریال بکات، ئێستاش وا دیارە ئەم کێشەیە لە وەرزی داهاتووداشدا تووشی ریال دەبێتەوە.

ریال مەدرید لە ئێستادا لە گەشتێکی ئەمریکادایە بۆ مەشقەکانی پێش وەرز، کاتژمێرێک لەمەوبەر لە دوایین مەشقەکانی تیپەکە پێش یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس ئاشکرا بوو کە رودیگەر توشی پێکان بووە. دەگوترێت ئەم پێکانە لە ناوچەی راستی ئەژنۆیدایە و وایکردووە ئەم بەرگریکارە ئەڵمانییە زووتر لە کاتی دیاریکراو مەشقەکان بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی پشکنینی بارودۆخی بۆ بکرێت و دەست بە چارەسەرکردنی پزیشکی بکات.

هەرچەندە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە پێکانەکەی قورس نییە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانێت هاوکاری تیپەکەی بکات لە یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس کە بەرەبەیانی سبەی بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کارلۆ ئەنچێلۆتی یاری پێنەکات تاوەکوو تەواو لە بارودۆخی تەندروستی دڵنیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button