ئه‌مریکاگرنگترین

فرانس پرێس ماوەی زیندانی کردنی دانی ئالڤێس ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دانی ئالڤێس، بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، دانی ئالڤێس لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگایی دەکرێت، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی لە مانگی یەنایەری ئەمساڵ.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابروودا، ئالڤێس لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا، دەستدرێژی کردبووە سەر کچێک، هەرچەندە تاوەکو ئێستا تۆمەتەکە ساخ نەبووەتەوە، بەڵام لە لایەن پۆلیسی ئیسپانییەوە بەو تۆمەتە دەستگیر کراوە.

لە دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2022، ئالڤێس بۆ بەسەربردنی پشوو لە ئیسپانیا بوو و لە دەستشۆری یانەیەکی شەوانە رووداوەکە روویدا.

هەرچەندە پارێزەر و کەسوکاری ئالڤێس هەوڵی زۆریان بۆ ئازادکردنی داوە، بەڵام دادگا لە ترسی خۆشاردنەوە، رەتیکردەوە ئالڤێس بە کەفالەت ئازاد بکات.

یاریزانی پڕ دەستکەوتی بەرازیلی لە حوزەیرانی رابردوودا روونیکردبووەوە، ‘ویژادنی ئاسوودەیە’، بەڵام ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا پشتڕاستکرایەوە، رەنگە بۆ ماوەی 12 ساڵ زیندانی بکرێت.

یاریزانی 40 ساڵان بەم دواییە یاری بۆ یانەی یونیڤێرسیدادی مەکسیکی کرد. پێشتر 127 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە و هەروەها لەگەڵ یانەکانی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و یوڤێنتوس 42 نازناوی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button