ئیسپانیا

خانمانی ئیسپانیا تووشی قورسترین دۆڕانی مێژووی مۆندیال بوون

Yariga App

یاریگا

هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا لە سێیەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2023 رووبەڕووی ژاپۆن بونەوە و بە ئەنجامی 0-4 تووشی گەورەترین دۆڕانیان لە مێژووی مۆندیال بونەوە.

لارۆخا لە گەڕی سێیەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی خانمان، رووبەڕووی ژاپۆنیەکان بونەوە و تووشی دۆڕانێکی چاوەڕواننەکراو بوون، کاتێک یارییەکەیان بە ئەنجامی 0-4 دۆڕاند. ئیسپانیەکان یەکەمجارە لەوەتەی بەشداری کردنیان لە مۆندیال تووشی دۆڕانێکی لەم شێوەیە دەبنەوە.

بەم ئەنجامە لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2023 ژاپۆن بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکە و ئیسپانیاش بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ وەکو دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی شازدە.

لە قۆناغی داهاتوو ژاپۆن وەکو پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دەبێتەوە، هەرچی ئیسپانیایە ئەوانیش وەکو دووەمی کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم کە سویسڕایە دەبنەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button