ئه‌مریکاگرنگترین

لویس سوارێز: من و مێسی خەون دەبینین پێکەوە واز لە یاریکردن بهێنین

Yariga App

یاریگا

لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی دەیەوێت لەگەڵ لیۆنێل مێسی هاوڕێی واز لە یاریکردن بێنێت.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لویس سوارێز لە دیمانەیەکد لەگەڵ مالپەری پۆنتۆ پێناڵی ئۆرۆگوایی ڕایگەیاندووە کە خۆی و لیۆنێل مێسی خەونی پێکەوە وازهێنانیان هەیە.

لویزیتۆ لەگەڵ یانەی گریمیۆی بەڕازیلی گەیشتووەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکەی هەڵوەشێنتەوە و ئەو یانەیە جێبێڵێت، واتە دوای 4 مانگی دیکە دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

سوارێز کۆتا مانگی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ گریمیۆ کۆتایی دێت، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت لە کۆتا ساڵانی ساڵانی کاروانی وەرزشی لەگەل مێسی یاریی بکاتەوە، واتە ئامانجیەتی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکاوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button