ئهمریکا
مێسی ریکۆردێکی دیکەی تۆمار کرد
یاریگا
لیۆنێل مێسی لە ماوەی ئەو 58 خولەکەی یەکەمی لە یانەی ئینتەرمیامی توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی سەرەتایەکی نایابی لە ئینتەر مەیامی هەنووە. ماڵپەڕی ESPN بڵاویکردەوە لیۆ لە دوو یاری یەکەمی لەگەڵ ئینتەر مەیامی توانیویەتی لە ماوەی 58 خولەکدا سێ گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە کاروانی وەرزشیدا.
لیۆنێل مێسی پێویستی بە 741 خولەک لەگەڵ بارسێلۆنا و 444 خولەک لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەبوو بۆ ئەوەی سێ گۆڵ تۆمار بکات.
بەم شێوەیە مێسی ریکۆردێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار لە ماوەی تەنها 58 خولەک توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات.