ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ریاز مەحرەز پەیوەندی بە ئەهلی سعودیەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ریاز مەحرەز ئەستێرەی جەزائیری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پەیوەندی بە ریزەكانی ئەهلی سعودیەوە دەكات.

مەحرەز لە گواستنەوەكانی هاوینەی ساڵی 2018 لە لێستەر سیتیەوە بە بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئەستێرە جەزائیرییەكە لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپا لە ساڵی 2025 كۆتایی دێت.

كەمێك پێش ئێستا دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: ئەهلی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ریاز مەحرەز بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن گۆڕانكاری.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، مەحرەز بۆ ماوەی سێ ساڵ و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵی چوارەم پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە دەكات.

ئۆرنشتاین ئەوەشی ئاشكرا كرد، سبەینێ یاریزانەكە پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ یانە نوێیەكەی دەكات.

ریاز مەحرەز و نازناوی چامپیۆنزلیگ

مەحرەز لەگەڵ سیتی بەشداری لە 236 یاریدا كرد و توانی 78 گۆڵ بكات و 59 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button