بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئوبامیانگ پەیوەندی بە مارسیلیا کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مارسیلیای فەڕەنسی لەگەڵ پیێر ئیمێریک ئوبامیانگی گابۆنی گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسن فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی مارسیلیا فەڕەنسی لەگەڵ ئوبامیانگ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، یاریزانەکە بە گرێبەستێکی سێ وەرزە پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە دەکات.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، ئوبامیانگ ئەمشەو بەرەو ئەڵمانیا گەشت دەکات، پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی ئۆڵمپیک مارسیلیا دەکات و سبەی پێنج شەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو، پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی هێرشبەرە 34 ساڵانییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ دەکات.

گواستنەوەی ئۆبا بۆ مارسیلیا بە گرێبەستێکی ئازاد دەبێت، چێڵسی رەزامەندی نیشانداوە بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت.

ئوبامیانگ وەرزی رابردوو بە درێسی چێڵسی بەشداری 21 یاری کرد، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا 960 یاری کرد، تەنیا 3 گۆڵ و یەک ئەسیستی بۆ بلوز کرد، ئەم ئاستە لاوازەی یانەکەی ناچارکرد دەستبەداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button