ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ رۆدیگەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەدات، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

ئێریك تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی شەیتانە سوورەكان دەیەوێت بەرگریكارێكی نوێ بگوازێتەوە یانەكەی بۆ پتەوكردنی هێڵی بەرگری.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی مانچێستەر ئیڤنینگ مانچێستەر یونایتد بە جدی كار لەسەر گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر دەكات.

مانچێستەر یونایتد لە هەوڵەكانی بەردەوام بوو بۆ گواستنەوەی بەرگریكارەكەی ناپۆلی كیم مین جای، بەڵام بەرگریكارە كۆرییەكە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد، هەر بۆیە بەرپرسانی شەیتانە سورەكان هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی رۆدیگەر دەدەن.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، مانچێستەر ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بدات لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی بەرگریكارە ئەڵمانیەكە.

رۆیشتنی ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە ریال مەدرید کارێکی ئاسان نابێت، چونکە وەرزی رابردوو بەرگریكارە تەمەن 30 ساڵانەكە پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە کرد، ئەوەش روونە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە ئارەزووی هێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەکات.

ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر

وەرزی رابردوو بەرگریكارە ئەڵمانیەكە بەشداری لە 53 یارییدا كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button