قاوەی یاریگا

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ئێمباپێ لەگەڵ ریال رێککەوتووە، سعودییەکان سیمیۆنییان کردووەتە ئامانج

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و ئۆنانا لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

نیوکاسڵ هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەی لێستەر سیتی هارڤی باڕنز، 35 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخان کردووە – گاردیان

کیلیان ئێمباپێ بیر لەوە دەکاتەوە لەم هاوینە پاریس سانجێرمان جێبهێڵیت، هێشتا نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات – (ESPN)

پاریس پێیوایە ئێمباپێ رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە تا لە هاوینی 2024 پەیوەندی بەو یانەیە بکات – سکای سپۆرت

ئەگەر ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، پاریس یاریزانەکە دەفرۆشێت بەو یانەیەی کە زۆرترین پارە دەدات – سکای سپۆرت

ئەگەر ئێمباپێ بچێتە پرێمەرلیگ ئەوا پەیوەندی بە ئارسیناڵ دەکات، بەڵام گەنەرز توانای گواستنەوەی یاریزانەکەی نییە و هیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوانیان – ئیندیپێندێنت

جۆواو فیلیکس ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات، بەڵام رەنگە لە ئاتلێتیکۆ بمێنێتەوە چوونکە نرخی یاریزانەکە 100 ملیۆن یۆرۆیە – رۆژنامەی ئاس

ئینتەر میلان هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزی تۆتنهام، هۆگۆ لۆرێسی تەمەن 36 ساڵان دەدات، وەک شوێنگرەوەی ئۆنانای تەمەن 27 ساڵ – فووت مێرکاتۆ

بۆڕووسیا دۆرتمۆند ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانی پێشووی تیپەکەی جادۆن سانچۆ دەکات، بەڵام رەنگە یاریزانەکە حەزبکات لە ئۆڵدترافۆرد بمێنێتەوە – سکای ئەڵمانیا

دیێگۆ سیمیۆنی ئۆفەرێکی ئەهلی سعودی رەتدەکاتەوە و نایەوێت ئاتلێتیکۆ مەدرید جێبهێڵیت – (ESPN)

ئەگەری هەیە مەیسن گرینوود بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ئەتڵانتای ئیتاڵی بکات – میرەر

دەیلی ئالی لەگەڵ ئێڤەرتن دەستی بە مەشقەکانی کردووەتەوە، شۆن دایچی راهێنەر ئاگاداری کردووەتەوە کە دەبێت توانای جەستەیی رێکبخاتەوە – دەیلی مەیل

جۆن تێری گەڕایەوە یانەی چێڵسی و لە ئەکادیمیای یانەکە کار دەکات – تویتەری یاریزانەکە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button