جیهانگرنگترین

ئێدوین ڤان دێر سار تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی هۆڵەندی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئێدوین ڤان دێر سار تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.

پێگەی فەرمی یانەی ئەیاکس ئەمستردام بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی ڤان دێر سار، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە، ناوبراو ئێستا لەژێر چاودێری چڕدایە و دۆخی تەندروستی جێگیر بووە.

یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئاگادارتان دەکەینەوە لە هەر هەواڵێکی نوێ لە بارەی دۆخی تەندرووستی ناوبراو.

هەروەها هەمووان هیوای خێرا چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین و دڵمان لەلایەتی.

ڤان دێر سار، مانگی رابردوو پاش 11 ساڵ کارکردن وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button