خوله‌کانی دیکە

ئێدوین ڤان دێر سار ئەیاکس ئەمستردامی جێهێشت

یاریگا –

ئەفسانەی هۆڵەندی و گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر یونایتد، ئێدوین ڤان دێر سار ئەیاکس ئەمستردامی جێهێشت.

ڤان دێر سار پاش 11 ساڵ کارکردن وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

یانە هۆڵەندییەکە لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕی، ئاستی تیپەکە لە چاو ساڵانی رابردوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو، لە دەرئەنجامیشدا نەیانتوانی سەرکەون بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، پلەی سێیەمی خولەکەیان بەدەستهێنا.

ئەمەش هاندەرانی یانەکەی تووڕەکرد، شاڵاوێکی فراوانی رەخنە و نەڕازایی ئاراستەی بەرپرسانی یانەکە کرا، لە دەرئەنجامدا ئێدوینی 52 ساڵان بریاریدا دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت لە پێناو بەرژەوەندی یانەکەیدا.

ناوبراو لەو بارەیەوە پەیامێکی ئاراستەی هاندەران و یانەکە کردووە و نوسیوییەتی:

پاش نزیکەی یازدە ساڵ کارکردنی لە دەستەی کارگێڕی یانەکە کاری من تەواو بوو، بە شتی گەورەدا تێپەڕین، قۆناخێکی سەرنجڕاکێشیش بوو.

سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەم کە لە دووەم کاروانی کارکردنم لەگەڵ ئەیاکس ناسیومن، ئەوەیشی بەدەستمان هێناوە دەستکەوتی هەمووان بووە.

بە پێویستی دەزانم دووربکەومەوە و پشوییەک وەرگرم، بە باشی نازانم لە داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەم یانە ناوازەیە بدەم، هەر بۆیە بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button