تۆپی وەرزی 2023/24 ـی پرێمەرلیگ ئاشكرا كرا

یاریگا –
یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ” پرێمەرلیگ ” تۆپی فەرمی یارییەكانی وەرزی داهاتووی خولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.
مانچێستەر سیتی توانی ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی رابردوو دوای ململانێیەكی دوور و درێژ لەگەڵ ئارسیناڵی خاوەن پلەی دووەم.
TREBLE WINNERS!!! 🏆🏆🏆 pic.twitter.com/K4fhk5VhjC
— Manchester City (@ManCity) June 12, 2023
یارییەكانی وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ لە بەرواری 12ی مانگی 8 دەست پێدەكات و لە 19ی مانگی 5ی 2024 كۆتایی دێت.
🎨 Art + Science 🧪
Introducing the new Nike Flight Premier League ball…#PL | @nikefootball pic.twitter.com/0fA1GzKJNB
— Premier League (@premierleague) June 15, 2023
بە ناونیشانی هونەر و زانست پرێمەرلیگ تۆپی وەرزی نوێی یانەكەی ئاشكرا كرد كە رەنگی سپیە و بە رەنگی پرتەقاڵی دیزاینی بۆ كراوە.
In all its glory 😍 pic.twitter.com/dAONHyDXxH
— Premier League (@premierleague) June 15, 2023
هەریەك لە یانەكانی بێرنلی، شیفیلد یونایتد و لوتۆن تاون توانیان خۆیان بگەیەننە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو، هەروەها هەریەك لە یانەكانی لێستەر سیتی، لیدز یونایتد و ساوسهامبتن دابەزینە چامپیۆنشیپ.