ئینگلتەرا

تاوەکو ئێستا نێڤێز چاوەڕێ پەیوەندیەکی بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا

رۆبێن نێڤیز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی وۆلڤەرهامبتنی ئینگلیزی هێشتان چاوەڕێ پەیوەندیەکی بەرپرسانی بارسێلۆنایە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ بەرپرسانی بلاوگرانا لەسەر مەرجە کەسیەکان گەیشتە رێکەوتن، تاوەکو ئێستاش چاوەڕێ وەڵامی ئەو یانەیە دەکات.

بارسێلۆنا بەهۆی یاسای دارایی خاوێن بودجەکەیان سنوردارە، بۆیە ئەستەمە بتوانن رۆبن نێڤێز بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، لەلایەکی دیکەوە بە گوتەی رۆمانۆ ئەو یاریزانە لە پلانەکانی چاڤی راهێنەردا نیە و ئەستەمە گواستنەوەکەی ئەنجام بدرێت.

پێشتر هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی ئانسۆ فاتی رازی بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە گرێبەستەکە و پەیوەندی بە وۆلڤەرهامبتن بکات، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەستەمە ئەو یاریزانە رازی بێت ببێتە بەشێک لە گواستنەوەکە.

رۆبێن نێڤیز تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئەمەش بووەتە بەربەست لە بەردەم بەرپرسانی بارسێلۆنا، چونکە یانەکەی ئامادەنیە بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری بێت و نرخەکەشی لە ترانسفێرمارکێت بە 40 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button