بە ڤیدیۆ.. وردەکاری کۆبوونەوەی بێنزێما و سەرۆکی ئیتیحاد ئاشکرا کرا
یاریگا –
کەریم بێنزێما تەواوی وردەکارییەکانی یەکلاییکردەوە و لەگەڵ شاندێکی باڵای ئیتیحاد کۆبووەوە.
بەرنامەی چرینگیتۆ ڤیدیۆی شوێنی کۆبوونەوەی نێوان بێنزێما و ئەنمار حائیلی، سەرۆکی ئیتیحاد و جێگرەکەی بڵاوکردەوە و لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی رێککەوتن.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ریال مەدرید ماڵئاوایی لە بێنزێما بکات.
پێشتر کەناڵی ئیخبارییە بڵاویکردبووەوە، شاندێکی باڵای ئیتیحاد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بێنزێما لە مەدریدە و گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسییەکە واژۆ دەکەن.
‼️BENZEMA, reunido con el PRESIDENTE y el vicepresidente del AL-ITTIHAD.
🚨Imagen EXCLUSIVA @elchiringuitotv de @MarcosdVicente 🚨 #ChiringuitoBenzema pic.twitter.com/BBrJX7x61V
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 6, 2023
لە ڤیدیۆکەدا سەرۆکی ئیتیحاد بە زەردە خەنەوە دەردەکەوێت، کاتێک رێستورانتەکە جێدەهێڵێت، دواتر بێنزێما بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەدوایان دەچێت. بەر لەوەی بوەستێت و وێنە لەگەڵ هەوادارانی خۆی بگرێت.
بە گوێرەی گرێبەستی نێوان بێنزێما و ئیتیحاد، مووچەی ساڵانەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ و بەندێک لە گرێبەستەکەدا هەیە، هەردوولایەن دەتوانن بۆ ساڵێکی زیاتر، گرێبەستەکە درێژ بکەنەوە.
بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد بەشداری لە مۆندیالی یانەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە یارییەکان لە سعودیە دەکرێن و پاڵەوانی سعودیەش بەشداری تێدا دەکات.
بێنزێما دوای بەسەربردنی 14 ساڵ ریزەکانی مەدریدی جێهێشت و لەو ماوەیەدا، پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار لالیگای بەدەستهێنا.