ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
سکای : ئاسێنسیۆ بۆ پاریس تەنها راگەیاندنی ماوە
یاریگا-فلۆریان پلێتێنبێرگ رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت دەڵێت ئاسێنسیۆ وپاریس سان جێرمان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
فلۆریان لە پێگەی خۆی لە تویتەر نوسیوییەتی : ئاسێنسیۆ زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە پاریسەوە بێ بەرامبەر. هەردوولا لەسەر گرێبەستێک رێککەوتوون کە لانیکەم تاوەکو ٢٠٢٧ دەبێت.
هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەهەمان پێگەی لیۆنێل مێسی یاری دەکات و ئەمڕۆ رایەگەیەندرا لیۆ لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی پاریس جێدەهێڵێت.
مارکۆش کۆتایی دوای ئەنجامدانی ١٩٠ یاری و بەدەستهێنانی سێ لالیگا و سێ چامپیۆنزلیگ، قەڵای سپی جێدەهێڵێت.