ئیتاڵیا

سپۆنسەرەکەی ئینتەرمیلان هیچ پارەیەکی نەداوەتە یانەکە

Yariga App

یاریگا

هاوینی ڕابردوو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی سپۆنسەری سەرەکی درێسەکانی گۆڕی بۆ بازاڕی دراوی دیجیتاڵی  Digital Bits، بەڵام ئەم کۆمپانیایە هیچ کام لە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی Calcio e Finanza ئینتەر لە وەرزی 2021-2022 هاوکاری سپۆنسەری لەگەڵ دیجیتاڵ بیتس هەبووە و ناویان لەسەر قۆڵی درێسی یانەکەیان بوو، بەپێی پابەندبوونەکانی ئەم کۆمپانیایە لەو ساڵەدا بڕی 5 ملیۆن یۆرۆی داوە بە یانەکە.

هەروەها ئینتەرمیلان 100 هەزار یۆرۆی وەکو پاداشتی وەرگرت بەرامبەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بەڵام پاداشتیش هەبوو بۆ بردنەوەی جامی ئیتاڵیا و وەرگرتنی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا کە کۆی گشتی یەک ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ بوو، بەڵام کۆمپانیاکە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان، ئەو پارەیەی پێشکەش یانەکە نەکردووە.

سەرەڕای ئەم بێ بەڵنیانە، هاوینی ڕابردوو ئینتەرمیلان لەگەڵ کۆمپانیاکە ڕێککەوت بۆ ئەوەی ببێتە سپۆنسەری سەرەکی درێسەکانیان، ژمارەی سەرەتایی گرێبەستی نێوانیان بۆ هەر وەرزێک 24 ملیۆن یۆرۆ بووە و بڕیار بوو ئەم پارەیە بە 3 قیست بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ لە مانگی حوزەیرانی 2022 و تشرینی یەکەمی 2022 و شوباتی 2023 بدرێت. هەروەها 75.5 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ پاداشتی جۆراوجۆر لە گرێبەستەکەدا هاتبوو.

هۆکاری ئەوەی کە یانەکەی شاری میلانۆ بەم دواییە بەبێ ناوی کۆمپانیاکە یارییان کردووە، بۆ ئەم بێ بەڵێنیەیان دەگەڕێتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە یانەکەی لەگەڵ هەردوو گەورە کۆمپانیای Turkish Airlines و Qatar Airways لە گفتوگۆدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button