چامپیۆنزلیگ

ئینزاگی: تەنها دەتوانم ستایشی یاریزانەکانم بکەم

Yariga App

یاریگا

سیمۆنێ ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای گەیشتنی یانەکەی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی گووتی

لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تێبگەین کە چی ڕوویداوە، هەر لەسەرەتاوە خەونێک بوو بەڵام هەمیشە باوەڕمان بەخۆمان هەبوو،  یارییە نایابەکانمان ئەنجامدا و بردنەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە دێربییەکی وەک ئەمدا لەڕادەبەدەر جێگەی ڕەزامەندییە. مرۆڤ تەنیا دەتوانێت سەرسام بێت بەم یاریزانانە

راهێنەرەکەی نێرازۆری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئاست و ئەنجامەکانی یانەکەی بە درێژایی ئەم وەرزە کرد و دەڵێت

زۆر جار وتوومە کە ئێمە هەوڵی شێتانە دەدەین بۆ هەموو یارییەک بەبێ ئەوەی سەیری ناوی پاڵەوانێتییەکە بکەین. لە مانگی نیسانەوە لە هەر 48 بۆ 72 کاتژمێر جارێک یاریمان کردووە، بەڵام گەیشتوینەتە 2 یاری کۆتایی و لە خولی ئیتاڵیاش بارودۆخمان باش بووە

ئینزاگی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لە یاریی کۆتایی حەز دەکەن رووبەڕووی ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی ببنەوە گووتی

ئەوان دوو لە باشترین تیپەکانی ئەوروپان،  یاری چوونی نێوانیان هاوسەنگ بوو، دەتوانن کوالیتی ئەوان ببینن. خۆشحاڵم بەو شتانەی بەدەستمان هێنا و بە سەرنجێکی زۆر زۆر زۆرەوە سەیری یارییەکەی سبەی شەو دەکەم

ئینتەر میلان دوای ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی توانی بە ئەنجامی 2-0 لە ئەیسی میلان بباتەوە، یاریی گەڕانەوەشی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button