ئینگلتەراگرنگترین

سەرۆكە چاوەڕوانكراوەكەی مانچێستەر یونایتد سێ ئەستێرەی فەڕەنسی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی سێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسای دەوێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس كریستیان فاڵك لە رۆژنامەی بێڵد بازرگانی قەتەڕی شێخ جاسم بن حەمەد كە چاوەڕوان دەكرێت ببێتە خاوەنی داهاتووی مانچێستەر یونایتد چاوی لە سێ فەڕەنسییە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ناوی یەكەم لە لیستی ملیاردێرە قەتەڕیەكە كیلیان ئێمباپێیە، كە گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تا ساڵی 2024 هەیە.

هەروەها سەرچاوەكە ئامانجی دووەمی شێخ جاسمی ئاشكرا كرد كە ئیدواردۆ كامافینگا ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ریال مەدریدە، ئەوەش بە سوود وەرگرتن لەو دەنگۆیانەی كە باس لە پەیوەندیكردنی جود بێلینگهام دەكەن بە یانەكەوە.

پاشان كینگسلی كۆمان یاریزانی باڵی یانەی بایرن میونشن ئامانجێكی دیكەی سەرۆكە قەتەڕیەكەیە.

ئێمباپێ، كاماڤینگا و كۆمان

بابەتی زیاتر

Back to top button