ئاسیافه‌ره‌نساگرنگترین

دوا پێشهاتەکانی کەیسی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە گرێبەستی لیۆنێل مێسی نوێ نەکاتەوە، ئەمەش دوای گەشتە بێ مۆڵەتەکەی بۆ سعودیە.

یاریزانی 35 ساڵان لە دوای دۆڕانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر لۆریان لە خولی فەرەنسی، لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی گەشتیاری سعودیە، سەردانی ولاتەکەی کرد. بەڵام دواتر دەرکەوت، مێسی رەزامەندی لە یانەکەی وەرنەگرتووە و گەشتەکەی کردووە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، مێسی لەلایەن پاریسەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە سزا دراوە، بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، سزاکانی سەر مێسی قورسترە لەوەی چاوەڕێ دەکرا.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی لیۆنێل مێسی نوێ ناکاتەوە. چونکە گرێبەستی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەسەر دەچێت، هەرچەندە هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا نەبوو. بەرپرسانی باڵای پاریس بڕیاریاندابوو گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی چڕبکەنەوە، بەڵام پێدەچێت ئێستا گەشتەکەی سعودیە، دوا بزماری لە تابووتەکەی مێسی دابێت و چوونە دەرەوەی لە پاریس یەکلاییبووەتەوە.

بڕیارەکەی پاریس وا دەکات، مێسی تەنیا سێ یاری لەگەڵ سانجێرمان بمێنێت، ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر زیندووکردنەوەی گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ بارسێلۆنا دروستکردووە. سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام ئینتەر مەیامی و هیلالیش لەسەر هێڵن.

ئەگەر کریستۆف گاڵتیێ یاری بە مێسی بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بەشداری لە یارییەکانی ئۆکزێر، ستراسبۆرگ و کلێرمۆنت بکات.


ساڵی رابردوو، سعودیە لیۆنێل مێسی کردە باڵیۆزی گەشتیاری و لە ئاداری ساڵی رابردوو، سەردانی جەددەی کرد و لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بەشداری لە یارییەکی دۆستانەی نێوان پاریس سانجێرمان و ئەستێرەکانی هیلال و نەسر لە ریاز کرد.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، چەندین سەرچاوەی رۆژنامەوانی باسیان لە گرنگی پێدانی یانەی هیلالیان بە مێسی کردووە، گەر ئەمە رووبدات، سعودیە هەردوو جەمسەرەکەی تۆپی پێ لە خولی رۆشنی سعودیە کۆدەکاتەوە.

تاوەکو ئێستا هیلال چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی مێسییە، کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەسەر دەچێت.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و ئەو کات گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.

مێسی لەگەڵ پاریس نازناوی خولی فەرەنسی و جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێناوە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە 71 یاری کردووە و 31 گۆڵی هەیە، هەروەها 34 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button