ئاسیائیتاڵیابازاری گواستنەوەگرنگترین

ماریک هامشیک گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی نوێ واژۆکردووە

یاریگا-ماریک  هامشیک گۆڵکاری مێژوویی ناپۆلی پەیوەندی بە خولی چینییەوە دەکات.

بەگوێرەی سکای سپۆرت هامشیک ی ٣١ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ دالیان یڤانگ واژۆکردووە و راگەیاندنی فەرمی لەسەر چەند ووردەکارییەک ماوەتەوە.

هامشیک گرێبەستێکی بۆ سێ وەرز واژۆکردووە و لە بەرامبەردا نۆ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بۆ هەر سێ ساڵەکە، هەرچی ناپۆلیشە بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی هامشیک هەڵدەوەشێنێتەوە.

ناوەڕاستکارە سلۆڤاکییەکە زیاد لە ١١ ساڵە یاری بۆ یانەکەی ناپلس دەکات و لەو ماوەیەدا بووەتە گۆڵکاری مێژوویی و زۆرترین یاری بە درێسی یانەکە ئەنجامداوە لە مێژوودا بە ١٢١ گۆڵ و ٥٢٠ یاری.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close